پاپا: جەهەنەم بوونی نیە‌و ئادەم‌و حەواش تەنیا چیرۆكن

پاپا فرانسیس لە دوایین وتەكانی خۆیدا رەتیدەكاتەوە دۆزخ بوونی هەبێت‌و دەڵێت: چیدی كڵێسە بڕوای بە دۆزەخ‌و جەهەنەم نەماوە.

پاپا فرانسیس، لەوتەیەكیدا كە هەمووانی توشی سەرسوڕمان كرد رایگەیاند "بوونی دۆزەخ‌و جەهەنەم لەگەڵ عەشقی خودایی‌و بەزیی خودا ناتەبایە‌و خوداش دادوەر نیە، بەڵكو مرۆڤایەتی خۆشدەوێت".

پاپا وتیشی "چیدی كڵێسەی كاسۆلیك بڕوای بە جەهەنەم نەماوە‌و جەهەنەم ئاماژەیەكە بۆ رۆحی تەنیا، هەروەها ئادەم حەواش تەنیا چیرۆكن‌و بەس".

پاپا لەسەردانێكدا بۆ ئەرمینیا هەروەها پشتیوانی لە هاوڕەگەزبازەكان كرد‌و وتی: نابێت هاوڕەگەز بازەكان توشی گرفت‌و هێرش ببنەوە‌و دەبێت رێزیان لێبگیرێت.

وتیشی: دەبێت كڵێسە نەك داوای لێبوردن لەو هاوڕەگەزبازانە بكات كە سوكایەتییان پێكراوە، بەڵكو دەبێت داوای لێبوردنیش لەو هەژارانە‌و لەو ژنان‌و منداڵانەش بكات كە چەوسێنراونەتەوە.



PM:06:09:27/06/2016