ئاسایشی هەولێر: بەرپرسەكەی كۆمەڵ بە تۆمەتی تەقینەوەكەی رووداو دەستگیركراوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێك سەبارەت بە دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی تەقینەوەی بۆمبی دەستی لە بەرەم كەناڵی رووداو بڵاودەكاتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە:

دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوون لە سەر تەقینەوەی بۆمبێکی دەستی لە بەردەم کەناڵی ڕووداو کە لە کاتژمێر ١٢:٠٥ی بەرەبەیانی رۆژی ٢٥/٦/٢٠١٦ ڕوویدا، ئەنجامدەری کردارەکە بە ناوی (رێبوار وریا ساڵح) دەستگیر کرا و ناوبراو دانی بە تاوانەکەی ناوە و لە دوای لێکۆلینەوە سەرەتاییەکانیش کەسێکی دیکە بە ناوی (سەعدی مستەفا عەبدولرەحمان) کە کارگێری مەلبەندی کۆمەلی ئیسلامی لە هەولێرە، وەک گومانلێکراو لە پەیوەندی بەم کردارەوە دەستگیر کراوە. لێکۆلینەوەکان بەردەوامن و لە دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، ئەنجامەکان بۆ هاولاتیانی خۆشەویست ئاشکرا دەکرێن.



PM:02:41:28/06/2016