حكومەتی هەرێم رۆژەكانی پشووی جەژنی رایگەیاند

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژەكانی پشووی راگەیاند كە لە رۆژی یەكشەممە 3/7ەوە دەست پێدەكات.

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند:

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ رایدەگەیەنین، پشووی جەژن لە رۆژی یەك شەمە 7/3 ـەوە دەستپێدەكات، و تا رۆژی 7/9 بەردەوام دەبێت ، و دەوامی ئاسایی لە رۆژی یەك شەمە 7/10 دەست پێدەكاتەوە .

بەم بۆنەیەشەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەكانیان و خانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان و تێكڕای موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەقامگیری كوردستان وپتەوبوونی یەكڕیزی گەلەكەمان و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان.

جەژنی هەموو لایەكتان پیرۆز بێت

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان



AM:11:29:29/06/2016