ئەبوبەکر هەڵەدنی: منیش کۆمەڵی ئیسلامیم

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی ئەبوبەکر هەڵەدنی وەک پاڵپشتییەک بۆ کۆمەڵی ئیسلامی کە کادیرانی تۆمەتبار کراوە بە هێرشکردنە سەر تەلەفزیۆنی رووداو دەڵێت" منیش کۆمەڵی ئیسلامیم".

لە نووسینێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەبوبەکر هەڵەدنی، لەسەر ئەو هەڵمەتەی بەرامبەر کۆمەڵی ئیسلامی لەلایەن ئاسایشەوە بەڕێوەدەچێت، دەڵێت" گێچەڵ کردن بەکۆمە ڵی ئیسلامی بەردەوامە، ڕۆژێک ڕیشی زاناکانیان دەسوتینرێت، جارێکی دی مەلاکانیان لە وتاربێژی ومزگەوت دوور دەخرێنەوە، لەولاوە داوا لەسەر داوا لەسەر پەرلە مانتاریان تۆماردەکرێ، ئەوە تائەمڕۆش کادیری چالاکیان دەگیرێ وپێش دادگایی بێ سێ ودوو بەتاوانبار نەک تۆمەتبار لەقەڵەم دەدرێ".

هەڵەدنی گومان لە تەوقیتی ئەم ڕێکارانە دەکات و دەڵێت" بۆ لەم کاتەدا؟من دڵنیام بە شی هەرە زۆری پەیوەندی بە هە ڵویستەکانی کۆمەڵ وسەرکردەو پەرلەمانتارو چالاک وانە کانیانەوە هەیە، ئە گینا کۆمەڵ (کە لە هەناوی بزوتنەوەی ئیسلامی جاران هاتۆتە دەرێ)خێرە جاران کە هاوپەیمانی پارتی بوون وقیادەی مەیدانی هاوبەشیان هەبوو لە شەڕ لەگەڵ یەکێتی ئەو کاتە کوردو هاوسەنگەری عەیارە بیست وچوارو ئێستاش توندڕەوو تیرۆریست".

سەرۆکی فراکسیۆن یەکگرتوو داوا لە ئیسلامیەکان دەکات وەک ئەرکی ئیسلامی ونیشتیمانی وئەخلاقی پشتیوانی کۆمەڵ بکەن.
ئەو پێیوایە رفراوان کردنی بازنەی لێک ترازان وبێ منەتی بەرامبەر هێزە سیاسیەکان، نەک دۆخەکە چارەسەر ناکات، بگرە درزەکان دەکاتە دەلاقە".

هەڵەدنی دەپرسێت" ئەگەر ئەو رێووشوێنانە خەمی ئاسایش وهاوڵاتییە، ئەوەندە جاشی خائین وپێشمە رگە کوژو ئەنفالچی زۆرن کە لەپایتەخت تەراتێن دەکەن، بچن ئەوانە بگرن نەک چالاکێکی مەدەنی، بۆیە لەم سۆنگەوە من کۆمەڵی ئیسلامیم".



AM:09:32:30/06/2016