ره‌شنوسی ده‌ستوری سیستمی فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان په‌سه‌ندكرا
ره‌شنوسی ده‌ستوری سیستمی فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن ده‌سته‌ی رێكخستنی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان- باكوری سوریا په‌سه‌ند كرا‌و بۆ رایگشتی ئاشكرای كرا.
له‌په‌یمانه‌كه‌دا له‌باره‌ی ئاڵا، په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن‌و پایته‌ختی سیستمه‌كه بڕیاردراوه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناو سیستمه‌كه به زمانی خۆی ته‌واوی كاروباره‌كانی ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ده‌سته‌كه دوێنێ له‌شاری دێریك كۆبوه‌وه‌و دوای په‌سه‌ندكردنی ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فیدراڵی رۆژئاوا ده‌قه‌كه‌ی بڵاوكره‌وه كه له 11 به‌ش‌و 85 مادده پێكهاتووه، له‌قۆناغی دواتریشدا ده‌خرێته به‌رده‌م ڕای خه‌ڵك‌و راپرسی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
بەپێی هەواڵێكی خەندان، له‌ره‌شنوسی ده‌ستوره‌كه‌دا كه ئه‌وان به په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناویان بردووه، ئه‌وه هاتووه كه گه‌لانی رۆژئاوا‌و باكوری سوریا كه له‌كورد و عه‌ره‌ب و سریانی ئاشوری و توركومان و ئه‌رمه‌ن و شیشان و چه‌ركه‌س‌و له‌ئاینیه‌كانی (موسڵمان‌و مه‌سیحی‌و ئێزدی) پێكدێن له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كاره‌سات‌و ئاڵۆزی‌و قه‌یرانی هێناوه‌به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌داو به‌وهۆیه‌وه سیستمی فیدراڵی دیموكراتی به سیستمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی مێژویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژئاوای كوردستان‌و باكوری سوریا ده‌بینن.
له‌په‌یمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه فیدراڵی رۆژئاوا هه‌موو ده‌زگا ئیداری‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به هه‌ڵبژاردن دروستده‌كات‌و هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی خه‌ڵك له‌ناو فیدراڵی رۆژئاوا – باكوری سوریا قسه‌ی پێده‌كه‌ن، یه‌كسانن‌و هه‌ر گه‌لێك هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیداری، په‌روه‌رده، كه‌لتور‌و رۆشنبیری‌و ژیان‌و كاروباره‌كانی خۆی به زمانی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هاوكات شاری قامشلۆ ناوه‌ندو به‌ڕێوه‌به‌ری سیستمه فیدراڵییه‌كه دانراوه‌و فیدراڵی رۆژئاوا – باكوری سوریا ئاڵای تایبه‌تی خۆی ده‌بێت‌و له‌ته‌نیشت ئاڵای سوریا هه‌ڵده‌درێت‌و سه‌مبولی خۆی ده‌بێت‌و به یاسا رێكده‌خرێت.
به‌پێی په‌یمانه‌كه فیدراڵی رۆژئاوای كوردستان-باكوری سوریا دامه‌زراندنی دوڵه‌تێكی نوێ یان دروستكردنی چینایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵكو پشت به ده‌زگای دیموكراتیك‌و هێزی كۆمه‌ڵگا ده‌به‌ستێت.
فیدراڵی رۆژئاوا – باكوری سوریا له هه‌رێمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر(كانتۆنه‌كان) پێكدێت.
له17 ئاداری 2016 له شاری رمێلان له‌رۆژئاوای كوردستان به به‌شداری 150 كه‌س له‌نوێنه‌رانی باكوری سوریا و حزب و لایه‌نی سیاسی كوردی و نوێنه‌ری هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب، سریان، ئاشوری، توركمان و ئه‌رمه‌نی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی رۆژئاوا- باكوری سوریا راگه‌یه‌ندرا كه له 31 ئه‌ندام پێكدێن‌و هه‌ر یه‌ك له مه‌نسور سه‌لوم‌و هه‌دیه یوسف وه‌كو هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران.
سه‌رۆكایه‌تی فیدراڵی رۆژئاوا سیستمی هاوسه‌رۆك ده‌بێت كه له ژن‌و پیاوێك پێكدێن، په‌رله‌مانی فیدراڵی رۆژئاوا ناوی (كۆنگره‌ی گه‌لانی دیموكرات) ده‌بێت‌و هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و به سیستمی هاوسه‌رۆك به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(یه‌په‌گه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی) هێزی به‌رگری‌و چه‌كداریی سیستمی فیدراڵی رۆژئاوا ده‌بێت.
PM:03:12:02/07/2016