حەسەكە.. شەڕ لەنێوان یەپەگە‌و سوپای سوریا كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا‌و سوپای سوریا لە شاری حەسەكە، ژمارەیەك سەربازی سوپای سوریا كوژران‌و 2 شەڕڤان شەهید بوون.

پاش ئەوەی دوێنێ شەڕ لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا‌و سوپای سوریا لە شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان روویدا، نیوەرۆی ئەمرۆجارێكی دیكە شەڕ لەنێوانیدا دروست بوو كە بەپێی هەواڵێكی رووداو، لەو شەڕەدا 7 سەربازی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی سەر بە سوپای سوریا کوژراون، شەڕڤانێکی یەپەگە و کارمەندێکی ئاسایشی رۆژئاواش شەهیدبوون.

بەهۆی شەڕەكە، بە سەدان کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا ئاوارەی سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان بوونە.



PM:03:45:04/07/2016