بەوێنە..هەودا ئەحمەد بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت

پێشکەشکاری دیار هەودا ئەحمەد کە لەمانگی رەمەزاندا بە لەچکەوە دەرکەوت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت.

هەودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بە ساتیڵێکی نوێووە بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی سەرنجڕاکێشانی فانەکانی و بەچەند کۆمێنت ئەو بێژەرە ناسراوەیان بەسەر کردۆتەوە.

ئەو پێشكەشكارە كە سەرەتاکەی بە پێشكەشکردنی بەرنامەی مناڵان دەستی پێکردوو و دواتر لە بوارەکانی تردا بووبە  پێشکەشکار، نزیکەی ماوەی سێ ساڵ لەکاری بێژەری دوورکەوتەوەو دواتر گەڕایەوە سەر شاشەو ئێستا لە کەناڵی KNN  پێشکەشکارە.



PM:10:16:04/07/2016