بەوێنە.. هاوسەرەکەی قوباد تاڵەبانی نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

شێری تاڵەبانی هاوسەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتە ئەو هیوایەتی کاری خێرخوازییە و لە کاری سیاسیی بە دورە، ئەو بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە دوو منداڵی هەیە و بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی ١٩٩٩ هاتووەتە کوردستان. 
شێری ڕێکخراوێکی هەیە لە کوردستان بە ناوی seed، سەبارەت بەوەی پارەی لە قوباد تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەرگرتووە "من داوای هیچ هاوكارییەكم لە خێزانی هاوژینەكەم نەكردووە و هیچ یارمەتییەكی داراییشم لە خێزانی هاوژینەكەم وەرنەگرتووە. سەرچاوە داراییەكانی ئێمەش- وەكوو زۆربەی رێكخراوە قازانج نەویستەكانی جیهان- لە رێگەی یارمەتی ئەو خەڵكەوە (واتە دۆنەرەكان) دابین دەكرێت كە دەیانەوێت گۆڕانكارییەك لە كوردستان بهێننە ئاراوە".

سەبارەت بەوەی ئایا کوردی دەزانێت و چەند منداڵی هەیە دەڵێت "كوردی دەزانم، زمانی كوردی دەخوێنم. بەڵام زۆر سەرقاڵم. دوو منداڵم هەیە، رێكخراوی Seedیشم هەیە. كوردی زمانێكی جوانە. من و زۆر لە هاوڕێ رۆژئاواییەكانیشم حەز دەكەین كوردییەكەمان باش بكەین، بەڵام مامۆستای باش و مادەی باشمان نییە، هەر بۆیە زۆر سەختە مامۆستایەكی باش بدۆزیتەوە".

شێری گ جیگرى جێگری سەرۆکی دۆسیەیەی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بووە لە دەزگای MCC و بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە سیاسییەکاندا و لە ساڵی ١٩٩٩شدا یاسا تەواوکردووە لە زانکۆی جۆرج میسۆن و کچی یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکایە و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانە لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

قوباد تاڵەبانی، كوڕی دووەمی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتییە، ڕۆژی ٢١ی تەمموزی ١٩٧٧ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە دایكبووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ژیانی هاوسەری لەگەڵ شێری گراهام پێكهێناوە.


PM:01:42:07/07/2016