باوکێک دوو کچی خۆی کوشت

لە شاری خۆی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باوک و خاڵێک دوو کچیان کۆشتووە بە بیانوو پاراستنی "نامووسەوە".

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی کوردپا، دوو کچی لاو لە لایەن بنەماڵەکەیانەوە لە شاری خۆی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و باوکی کچکەش باس لەوە کردووە کە "یەکێک لە کچەکەی هەڵسوکەوتی گوماناوی هەبووە لەگەڵ یەکێک لە خوێندکارە کوڕەکانی هاوڕێیدا".

هەروەها لە یەکێک لە گوندەکانی شاری خۆی پیاوێک بە چەکی ڕاو خوشکەزاکەی خۆی کوشتووە.


PM:02:22:07/07/2016