لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومە، پەیوەندیەکی تەلەفونی لەنێوان ئەو و سەرۆک وەزیرانی نوێی تورکیا ئەنجامدەدرێت‌و، ئەویش داوای هەماهەنگی لێدەکات دژی داعش و پەکەکە.
هەرچەندە میدیاکانی نزیک پارتی ئاماژەیان بۆ داوایەکی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە نێچیرڤان بارزانی نەکردووە، سەبارەت بەهەماهەنگی دژی داعش و پەکەکە، بەڵام ئاژانسی فەرمی تورکیا دەڵێت" پەیوەندییەکە لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی بووەو داوای ئەو هەماهەنگییەی لێکراوە".
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، یڵدرم له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به نێچیرڤان بارزانیی ڕاگه‌یاندووه، پێویسته هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییانه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی توركیا، هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق ده‌كه‌نه ئامانج، به‌ر له هه‌موویان داعش و په‌كه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیاوه وه‌رگیراوه، په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر داواكاریی نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامدراوه و تێیدا پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیای له یڵدرم كردووه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیشی ئاراسته‌ی یڵدرم كردووه و به‌بۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه سه‌ره‌خۆشیی لێكردووه.
یڵدرمیش سوپاسی نێچیرڤان بارزانیی كردووه و پێیڕاگه‌یاندووه، سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویسته له‌و پێناوه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییانه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی توركیا، هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق ده‌كه‌نه ئامانج به‌ر له هه‌موویان داعش و په‌كه‌كه.
نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی توركیای كردووه بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌مڕۆ و جەختیان لە هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو کردووەتەوە له‌گه‌ڵ توركیا له پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بارزانی و یڵدرم هاوڕابوون له درێژه‌دان به دیالۆگ و كاره‌كان بۆ به‌هێزتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و وزه و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌دا.