پەكەكە بنكەیەكی سەربازیی لە ماردین تەقاندەوە

گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیان كردەسەر بنكەیەكی سەربازیی توركیا لەپارێزگای ماردین‌و تەقاندیانەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (saat 245) بەرپرسانی سەربازیی توركیا ئەو تەقینەوەیان خستۆتە گەریلاكانی پەكەكەوە.

تائێستا سەبارەت بەزیانەكانی ئەو تەقینەوەیە هیچ زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.



PM:03:11:09/07/2016