هێزەکانی پاراستنی گەل، کوژرانی باهۆز ئەرداڵ بەدرۆ دەخاتەوەو دەڵێت" بەشێکە لەجەنگی دەروونی دژی گەلەکەمان".
هێزەکانی پاراستنی گەل لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "لەچوارچێوه‌ی شه‌ڕی ده‌رونیدا دژ به ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌لی کورد، ئه‌مڕۆ ته‌واوی میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه که هه‌ڤاڵ دکتۆر باهۆز ئه‌ڕداڵ سه‌رفه‌رمانداری گه‌ریلاو ئافرێنهرو دروستکه‌ری یه‌په‌گه شه‌هید بووه".
دوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لەلایەن میدکانی تورکەوە، هه‌په‌گه ڕاگەینداروێکی بڵاوکرده‌وه‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به درۆ و شه‌ڕی ده‌رونی دژ به گه‌لی کورد‌و ته‌ڤگه‌ری ئازادی دایه قه‌ڵه‌م.
باهۆز ئەرداڵ، لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری حەلەبی سوریا لە دایک بووە، ناوی تەواوی (فهمان حسین)للە ماوەی ساڵانی خوێندنی دا بە تێکۆشانی بێ وچانی توانی ببێتە یەکێک لە ١٥٠ خوێندکاری پزیشکی لە زانکۆی دیمەشق.
لەو پۆلەی کە خوێندویەتی "بشار الاسد" سەرۆک کۆماری ئەمڕۆی کۆماری سوریا هاو پۆلی بووە.
ساڵانێک دوای بەکۆتا گەیاندنی ئەرکی خوێندن دەکەوێتە ژێرکاریگەری بیری سەرکردەی پارتی کارێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆچ ئالان و پەیوەندی لەگەڵدا بەستووەو درێژەی بە پەیوەندیە داوە.
سەرۆک ئاپۆ وای لێکرد تا بە تەواوی پەیوەندی بکات بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.
پاشان ناوی خۆی لەعەرەبی یەوە گۆڕی بۆ ( باهۆز ئەرداڵ ).
بەرەو پێش چوون‌و کاروکردەوەکانی لەڕووی پیشەیی وهونەری لەجەنگەکان دا، وای لێ کرد بەخێرایی لەنێو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەساڵی ٢٠٠٤بۆ٢٠٠٩ببێتە فەرماندەی گشتی هێزی سەربازی ئەو پارتە.
لەماوەی ئەوساڵانەی دا توانی ببێتە ترسێکی گەورە بۆ حکمەتی تورکیا، تا ئەو دەمەی دەوڵەتی تورک گەورەترین خەڵات دیاری بکات بۆ هەر کەسێک بتوانێ دەستگیری بکات.