وێنەیەكی زۆر جیاوازی خانمە پەلەمانتارەكەی گۆڕان هەمووان سەرقاڵ دەكات

مونیرە عوسمانی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی گۆڕان، وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.

مونیرە عوسمان ئەندامی پلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە تەمەنێكی منداڵیدا گرتویەتی و بەراوردی كردووە بە وێنەیەكی ئێستا و ئاماژەی بەوە كردووە كە جیاوازی نێوان دوو وێنەكە 24 ساڵە.

ئەو وێنەیە لە ساڵی 1992 گیراوە و ئەو كەسانەش كە وێنەكەیان بینیوە سەرسامی خۆیان دەربڕیوە بە تایبەت كە ئەمە یەكەمجارە ئەو پەرلەمانتارە وێنەیەكی لەو شێوەیە بڵاوبكاتەوە.

مونیرە عوسمان ساڵی 1980 لە دایك بووە دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانییە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2013 یەكێك بوو لەو خانمە پەلەمانتارانەی بێ سیستمی كۆتا بووە ئەندامی پەرلەمان.



PM:02:10:10/07/2016