دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات

مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران دەستپێدەکات، ئەمەش دوا دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینی پێشمەرگەو مەدەنی دێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینی پێشمەرگەو مەدەنی دابەشدەکرێت، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی ئەم دوو توێژە، هاوکات مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەت و دەزگاکانی تریش دەستپێدەکات".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یەکەم وەزارەت کە مووچەکەی دابەشدەکرێت، وەک پێشووتر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

لەلایەکی ترەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەفین دەزەیی رایگەیاند" بەم نزیکانە لیژنەی رووبەرووبوونەوەی قەیرانەکان کۆدەبێتەوە پرسی پێذاچوونەوە بە خشتەی پاداشتکردنی مووچە، یەکێک دەبێت لەو پرسانەی لە لیژنەکەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".



PM:10:01:15/07/2016