وەزیری دادی تورکیا: ٧٥٤ پلەدارو سەرباز دەستگیرکران

لە شەوی رابردوەوەو تا ئەم بەیانییە دەزگا ئەمنییەکانی تورکیاو بەیارمەتی خەڵک ٧٥٤ پلەدارو سەرباز دەستگیرکراون.

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند" لە شەوی رابردووەوە ٧٥٤ پلەدارو سەرباز لەسەرتاسەری تورکیا دەستگیرکراون لەنێویاندا ٢٩ کۆلۆنێل و ٥ جەنەراڵ لەنێو گیراوەکاندان".

لەلایەکی ترەوە ئەم بەیانییە سەرۆکی ئەرکان خلوسی ئەرکار بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی تورکیا ئازاد کراوە، ئەمە لەکاتێکدایە یڵدرمی سەرۆک وەزیران بەیانی سەرۆکی ئەرکانی نوێی دەستنیشان کرد.

هاوکات لەشەوەوە دەزگای میت کەدەزگای سیخوڕی تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کودەتا شکستی هێناوەو ئەم بەیانییەش جەختی لەسەر کردەوە.

AM:08:42:16/07/2016