مالیكی گەیشتە سلێمانی‌و سەردانی تاڵەبانی دەكات

نوری مالیكی بە سەردانێك گەیشتە سلێمانی‌و بڕیارە چاوی بە تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی بكەوێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە نوری مالیكی، سەرۆكی حیزبی دەعوە ئەمرۆ گەیشتووتە سلێمانی‌و بڕیارە هەر ئەمرۆ چاوی بە تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەوێت.

بە وتەی سەرچاوەكە بڕیار مالیكی لەم سەردانەیدا چاوی بە سەركردایەتی یەكێتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان بكەوێت.



PM:02:10:16/07/2016