فەتحوڵڵا گولەن: نەفرەت لە کودەتای سەربازی دەکەم

فەتحوڵڵا گولەن سەرۆكی رەوتی خزمەت  سەبارەت بە هەوڵەکەی دوێنێ ی هەندێک لە ئەندامانی سوپای تورکیا بۆ ئەنجامدانی کودەتا وتی: "کودەتای سەربازی بە نەفرەت دەکەم."

لە ڕونکردنەوەیەکی نوسراودا گولەن بێئاگایی خۆی لە کودەتاکەی دوێنێ شەو دوپات دەکاتەوە و دەڵێت: "من هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووم کە حکومەتەکان لە ڕێگای هەڵبژاردنی سەربوست و دادپەروەرانەوە بگۆڕدرێن، کودەتاکەی دوێنێ شەو زۆر بە توندی مەحکوم و شەمەزار دەکەم."

هەروەها دەڵێت: "من ئێستا لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کەوە یارمەتی تورکیا و خەلکی تورکیا و هەموو دانیشتوانەکەی بدات. داواکارم لە خوای گەورە ئەم کێشەیە لە زوترین کاتدا بەشێوەیەکی ئاشتییانە کۆتایی پێبهێنێت. من بە درێژایی ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو هەمیشە یەکێک بووم لە قوربانیانی دەستی کودەتا سەربازییەکان. تۆمەتبارکردنم مەبەست لێی ناوزڕاندنمە. هەموو ئەم ئیفتیرایانە زۆر بە توندی ڕەتدەکەمەوە."



PM:03:26:16/07/2016