لەمەرزی کێلێ لەقەڵادزێ هاوڵاتیان بازگەیەکی سووپای پاسدارانیان کۆنترۆڵکرد

لەناوچەی پشدەر لە مەرزی کێلێ ئاڵۆزی دەکەوێتە نێوان سووپای پاسداران و کۆڵبەرانی گوندێکی ناوچەی سەردەشت و لەئەنجامدا خەڵکەکە بازگە کۆنترۆڵ دەکەن و سووپای پاسداران دەردەکەن.

سپی لەرێگای پەیامنێریەوە لە ناوچەی پێیراگەیاندووە کە پشدەر لەمەرزی کێلی لەسەر دەستگرتن بەسەر چەند بارێکی گوندنشیەنەکان پشێووی دەکەوێتە نێوان کۆڵبەرانی گوندی بێورانی سەردەشت و سووپای پاسدارانەوەو خۆپیشاندان دەست پێدەکات.

پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک خۆپیشاندەران بنکەکەی ناو مەرزی کێلێیان کۆنترۆڵکردو و سووپای پاسدارانیان لە بنکەکە دەکرد.

پەیامنێری سپی رایگەیاند" تا ئێستا بارگرژی بەردەوامە لەنێوان خەڵک و سووپای پاسداران لەو مەرزە ".



PM:05:47:16/07/2016