ئەوروپا بڕیارێکی نوێ لە بارەی وەرگرتنی پەنابەرەوە دەردەکات

 

کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیارێکی نوێی خستووتە بەردەم یەکێتی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی پەنابەر تا ئەو یەکێتییە بڕیارێکی نوێ بدات.

بەگوێرەی ئەو پێشنیارە نوێیە رێوشوێنەکانی داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا خێراتر دەکرێت و ھاوکات رێگریش لەو کۆچبەرانە دەکرێت کە لەنێوان وڵاتانی ئەندامدا ھاتووچۆ دەکەن.

ئەمەش بۆ ئەوەیە کە سەرجەم وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا بە یەک شێوەوە و یەک ئاست مامەڵە لەگەڵ پرسی وەرگرتنی پەنابەراندا بکەن.

ئەو یەکێتییە لە پلانیشیدا هاوکاری ئەو پەنابەرانە بکات کە لە دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپان بۆ ئەوەی ڕوو لە ئەوروپا نەکەن.



PM:07:41:16/07/2016