گوویڵەن بەدورری نازانێت ئوردوغان خۆی ئەو کودەتایەی سازکردبێت

فەتحوڵا گویڵەن کە ئۆردوغان کودەتا سەربازییەکە بەکاری ئەو دەزانێت، بێدەنگی شکاندو رایەگەیاند" بەدووری نازانم ئۆردوغان خۆی لەپشت ئەو کودەتایەوە بێت".

فەتحوڵا گوویڵانی ٧٥ ساڵ کە لەساڵی ١٩٩٩ەوە لە باکوری ئەمەریکا دەژی و سەرۆکایەتی بزووتنەوەی" خزمەت" دەکات لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نیۆرک تایمز، جگە لەوەی بێ ئاگای خۆی لەو کوەدەتایە دووپاتدەکاتەوە کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە تورکیا ئەنجامدرا، هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە رەنگە ئۆردوغان ئەمەی ئەنجام دابێت بۆ ئەوەی پێگەی خۆی زیاتر بەهێز بکات.

ئەو وتی " من وەک موسڵمانێک ناکرێت هەر لەخۆمەوە تۆمەت فڕێ بدەم، بەڵام هەندێک سەرکردە دەستی هەیە لەکاری خۆکوژیدا بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە حوکمدا بەهێز بکات، ئەو جۆرە بەرپرسانە خەیاڵی وەها بە مێشکیاندا گووزەر دەکات".



AM:09:48:17/07/2016