راوێژكاری سەربازیی ئەردۆغان دەستگیر كرا

بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ فەتحوڵا گوڵەن، راوێژكاری سەربازیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەستگیر كرا.

میدیا فەرمییەكانی توركیا بڵاویانكردەوە لەهەڵمەتی هێزە ئەمنییەكانی توركیا بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی كودەتاكەی شەوی 15/7، پاش نیوەرۆی ئەمرۆ عەلی یازجی راوێژكاری سەربازیی سەرۆك كۆماری توركیا دەستگیركرا.

وەزیری دادی توركیا پێشتر رایگەیاند تا ئێستا 6 هەزار كەس بەتۆمەتی پەیوەندی بەو كودەتاوە دەستگیر كراون.



PM:06:30:17/07/2016