پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ مالیكی دەگاتە سلێمانی

بڕیارە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ 18/7 نوری مالیكی بگاتە فرۆكەخانەی سلێمانی‌و سەردانی هەریەك لە تاڵەبانی‌و نەوشیروان مستەفا بكات.

سەرچاوەیەكی سیاسی لە سلێمانی بە سپی رایگەیاند: كاتژمێر 2ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دوشەممە نوری مالیكی بەسەردانێك دەگاتە سلێمانی‌و هەر لەفرۆكەخانەوە بۆ دیدار لەگەڵ تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی ماڵەكەی دەكات.

سەرچاوەكە وتیشی: نزیك كاتژمێر 5ی پاشنیوەرۆش مالیكی سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات‌و پاش ئەو دیدارەش دەگاتە باڵەخانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و لەگەڵ ئەندامانی م.س یەكێتی كۆدەبێتەوە.

بە پێی زانیارییەكانی سپی سەردانەكەی مالیكی بۆ سلێمانی‌و دیدار لەگەڵ تاڵەبانی‌و نەوشیروان‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ پیرۆزبایی رێكەوتنی نێوان یەكێتی‌و گۆڕانە.



AM:11:33:18/07/2016