وەک ساڵی پار لەبری سەرۆکی پەرلەمان، جەعفەر ئێمنکی نامەیەک ئاراستەی ئەنجومەنی شورا دەکات و تا ئەمجارە لەسەر یاسای تیرۆر‌و خانوبەرە رای خۆی بدات، ئەمڕۆش ئەو ئەنجومەنە بڕیاری دا کە ئەو دوو یاسایە درێژ نەکاتەوە.
نه‌ریمان تاڵب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد له‌لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ماوه‌ی كارپێكردنی یاساكانی تیرۆر‌و خانوبه‌ره‌ی درێژ نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو له‌جێگه‌ی ئه‌وان رێگه‌یدا كار به‌ماده‌ی 111و 156ی یاسای سزادانی عێراقی‌و یاسای ژماره (21) ساڵی (2002)ی سزادانی هه‌ڵگرتن‌و به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بكرێت تا كاراكردنه‌وه‌ی یاسای تیرۆر".
ئەو وتەبێژە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" دەتوانرێت کە كار به‌یاسای ژماره (9)ی ساڵی (2008)ی هه‌مواری یاسای ژماره (87)ی ساڵی (1979)ی به‌كرێدانی خانوبه‌ره بكرێت".
ساڵی پار هاوشێوەی ئێستا جەعفەر ئێمنکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبری سەرۆکی پەرلەمان کە لەهەولێر دەرکرابوو لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم نامەی ئاراستەی ئەنجومەنی شوورا کرد‌و، ئەو ئەنجومەنەش بڕیاری لەسەر مانەوەی بارزانی دەرکرد وەک سەرۆکی کاربەڕێکەر، ئەمساڵیش بەهەمان میکانزیم نامەی ئاراستەکراو ئەو ئەنجومەنەش پەسەندی کرد.
ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورا له‌كاتێكدایه یاسای تیرۆر له 16ی ئه‌م مانگه‌و یاسای خانوبه‌ره له 15ی ئه‌م مانگانه‌وه ماوه‌ی كارپێكردنیان ته‌واو بووه.