پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح لەسەر ئەو ڕەخنانەی لە د. عەلی قەرەداغی دەگیرێت، دەڵێت" دەبێت دیووە جوانەکانی ئەم پیاوە ببینرێت".
دوای ئەوەی لەماوەیەی رابردوودا لە دوو بۆنەدا د. عەلی قەرەداغی لە میدیاکانەوە داکۆکی لە ئاک پارتی و ئۆردو‌غان کرد و خەڵکێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لێگرت، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بە ناونیشانی " له‌م هێرشکردنه بۆ سه‌ر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی تێناگه‌م"، دەنووسێت" هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ به‌شێک له بۆچون و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانی د. عه‌لی قه‌ره‌داغیدا ناکۆکم. ڕه‌نگه به‌شێکی گله‌یش بێت له‌وه‌ی که پێگه‌ی خۆی به‌کارنه‌هێناوه بۆ ئاشته‌وایی له تورکیا‌و ڕێگری‌کردن له کوشتنی کورده‌کان، له‌م کاته‌شدا ئه‌ردۆگان زوڵمی له کورد ده‌کات ئه‌م هه‌ردۆستێکی نزیکی ئه‌ردۆگانه‌و ناتوانێت وه‌ک پێویست ڕۆڵ ببینێت".
ناوبراو لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت" ده‌بێت دیوه جوانه‌کانی ئه‌م پیاوه ببیندرێت، زانایه‌کی گه‌وره‌ی جیهاتی ئیسلامی و شاره‌زایه‌کی بێوێنه له ئابوری ێیسلامیدا، بۆ کورد ئه‌و پێگه‌و پۆسته‌که‌ی گرنگه‌و ده‌کرێت باشتر‌و زیاتر له پاڵ دیندا بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش به‌کاربێت".
عەلی حەمە ساڵح سەردەمی شەڕی ناوخۆ و رۆڵی ئەو کەسایەتییە بیردەهێنێتەوەو دەڵێت" له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا، ئه‌م حیزبانه له‌سه‌ر زۆرشتی بێ‌مانا هه‌زارانیان له‌یه‌کتر ده‌کوشت، ئه‌م پیاوه ڕۆڵی هه‌بوو له به‌خێوکردنی هه‌زاران منداڵ که به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه بێنازده‌بوون".
لە کۆتاییدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت"من سه‌رنج و ڕه‌خنه‌م له‌سه‌ر دیدو هه‌ڵوێستی ئه‌م زانا کورده هه‌یه، به‌ڵام نابێت دیوه‌که‌ی دیکه‌شی نه‌بینین، ئه‌م پیاوه نه‌نه‌وتی دزیوه‌و نه‌خه‌ڵکی برسیکردوه! نه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستانیش پۆستێکی وه‌رگرتووه، که‌سێک حه‌قمان له‌سه‌ری نیه، ناکرێت به‌مشێوه‌ش قسه‌ی نه‌شیاوی پێبوترێت".