بە وێنە.. چۆپی لەگەڵ دایکی دەرکەوت
چۆپی فەتاح بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ دایک و باوکی دەرکەوت.
خانمە گۆرانیبێژ و پێشکەشکار، چۆپی فەتاح کە خەڵکی شاری کەرکوکە لە بەرنامەیەکەی تەلەفزیۆنێکی هۆڵەندیدا لەگەڵ دایک و باوک و برایەکی دەرکەوت .
چۆپی لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، زیاتر لە ساڵێکە لە هاوسەرەکەی جیابووتەوە و بە هەریەکە لە زمانی کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت یه‌كه‌م به‌رهه‌می جۆپی (چیت ناوبنێم؟) بوو كه (9) گۆرانی له خۆ ده‌گرێت چوار گۆرانیان له ئاوازی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز بورهان موفتییه. ئه‌و به‌رهه‌مه له کۆتایی ساڵی 2004 بڵاو بووه‌وه.
چۆپی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ تەواو کردووە و لە چەند فێرگەیەکی تایبەتی میوزیک خوێندویەتی و له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا ده‌چێته قوتابخانه‌ی ده‌نگ له هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه شاره‌زایی له‌و بوواره‌دا په‌یدا بكات، له‌وێ زیاتر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت که هه‌ندێك له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و زانسته فێربێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ساڵێك ده‌رسی مۆزیك ده‌خوێنێ(كیبۆڕد)
AM:10:11:20/07/2016