وەزارەتی دارایی خشتەیەکی مووچەی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، موچەی مانگی حوزەیرانی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.

ئەمەش خشتەکەیە

1. رۆژی یەكشەممە بەرواری 24-7-2016 ، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2. رۆژی دووشەممە بەرواری 25-7-2016 ، مووچەی یەكەی (70و 80) لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.


3. رۆژی سێشەممە بەرواری 26-7-2016 ، مووچەی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی و هێزی پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێت.


4. رۆژی چوارشەممە بەرواری 27-7-2016 ، مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.


5. رۆژی پێنجشەممە بەرواری 28-7-2016، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.



PM:12:41:20/07/2016