وێنە نوێكانی چالاك و چرۆ ببینە

هەردوو هونەرمەندان كەماڵ عەلی و شیلان عەبدوڵا چەند وێنەیەكی نوێ بڵاودەكەنەوە.

كەمال عەلی و شیلان عەبدوڵا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە چەند وێنەیەكی نوێی خۆیان بڵاودەكەنەوە، ئەم دەركەوتنەشیان پاش چەند ساڵێك دێت لە بەشداری نەكردنیان لە هیچ درامایەك.

ئەو دوو هونەرمەندە ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە و خاوەنی دوو كوڕن، پێكیشەوە بەشداری چەندین كاری هونەریان كردووە ناوبانگێكی باشیان بۆ خۆیان كۆكردۆتەوە.

كەمال عەلی و شیلان عەبدوڵا لە دراماكانی دەرهێنەر حسێن میسری ڕۆڵێكی دیاریان هەبووە، بە تایبەت درامای ڕەشەی پۆلیس كە سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێنا و ئەو دوو ئەكتەرە بە ڕۆڵی چالاك و چرۆ تێیدا بەشداربوون.



PM:01:35:20/07/2016