تەنها ٤٨ کاتژمێر لەبەردەم داعشدایە منبەج چۆڵبکات

هێزەکانی سوریای دیموکراتی مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر دەدەن بە چەکدارانی داعش تا بەچەکەکەی دەستیانەوە لەشاری منبەج دەربچن.

لە بەیانێکدا کە ئەمڕۆ  ٧/٢١بڵاوکرایەوە هێزەکانی سووریای دیموکراتی لەبەر پاراستنی گیانی ئەو مەدەنیانەی لەشارەکەدا ماون و بۆ ئەوە کاول نەبێت، تەنها ٤٨ کاتژمێر دەدەن بە چەکدارانی داعش بە چەکە سووکەکانی دەستیانەوە شارەکە جێبهێڵن.

لەو بەیانەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە دوای رزگارکردنی گەڕەکی حەزوانیەو چەندین گەڕەکی تر لەباکورو باشووری شارەکەو تێکشکانی چەکدارانی داعش، ئەو دەستپێشخەریە لەبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەکەن.

زیاتر لەمانگ و نیوێکە هێزەکانی سووریای دیموکراتی دەستیان کردووە بە هێرش بۆ سەر ئەو شارەو ئێستا چەند سەد مەترێکی کەم ماوە تاتەواوی شارەکە کۆنترۆڵبکەن.  



PM:04:08:21/07/2016