باوک کوڕێک لەنێو ئەو سێ کەسەدایە کە بەهۆی داڕمانی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا


لەزنجیرە چیای باڵەکایەتی بەفر هەرەسدەهێنێت و لەئەنجامدا سێ کەس گیان لەدەستدەدەن کە دوانیان باوک و کوڕن.

د. كەنعان كانەبی، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " تەرمی سێ كەس بەهۆی داڕمانی بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە، هێنراونەتە نەخۆشخانەی چۆمان".

ناوەکانی ئەو سێ کەسە کە دوانیان باوک و کوڕن(  عومەر مەعروف بەكر 45ساڵ،  كوڕەكەی بەناوی كاروان 31ساڵ، لەگەڵ كەسێكی تریش بەناوی عەبدولجەبار محەمەد عەلی 40ساڵە) و ئەو سێ کەسە دانیشتووی شاری هەولێرن بۆ گەشتوگوزار چوونەتە ئەو ناچەیە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧/٢٢ بەهۆی داڕمانی بەفرەوە لەناوچەی باڵەکایەتی لە نزیک چۆمانی سەربەقەزای سۆران سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا. 



PM:03:22:22/07/2016