هێرشدەکرێتە سەر شاری میونشنی ئەڵمانی

چەند چەکدارێک هێرشدەکەنە سەر شوێنێکی گشتی شاری میونشنی ئەڵمانی و تا ئێستا باس لەوە دەکرێت ١٠ کەس کوژراو بریندار هەیە. 

ئاژانسەکانی بلآویان کردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری میونشن تەوە لە چەند شوێنێکی گشتی ئاپۆڕای خەڵک دەکرێت و ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ١٠ کەس کوژراو و بریندار هەیە.

بەپێی هەندێک سەرچاوەی رۆژنامەنووسی تا ئێستا سێ کەش کوژراون،

بەپێی سەرچاوەکانی پۆلیس تەقەکان لەچەند شوێنێکی جیابووە، سەرەتا لە چێشتخانەیەکەوە دەتی پێکردووە، دواتر تەقەی لە شوێنێکی گشتی گەورە کە مۆڵی ئۆلۆپیادە کردووەو ئێستا پۆلیس چواردەوری مٶڵەکەی داوەو ئاگر لە مۆڵەکەش کەوتۆتەوە.

پۆلیسی شارەکە حاڵەتی ناکاوی لەشارەکە راگەیاندو داوا لە خەڵک کرا لەنێو ماڵەکانیان بمێننەوە، هاوکات هەرچی هاتوچۆی میترۆیە لە شارەکەیە راگیرا.  


PM:09:02:22/07/2016