چەكدارێكی كوردی ناو ریزەكانی داعش كوژرا

به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە چەكدارێكی كوردی خەڵكی هەڵەبجە لەناو ریزەكانی داعش له‌نزیك شاری موسڵ كوژرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سوورچی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ تیرۆرست (عومه‌ر عه‌لی ئه‌حمه‌د)  له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كدارییه‌وه‌ به‌ناوی هه‌ڵۆكانی ئوم ره‌بیعه‌ له‌نزیك موسڵ كوژرا.

وتیشی: ئه‌و تیرۆرسته‌ كورده‌و خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی تیرۆرستانی داعش.



PM:02:46:23/07/2016