پۆلیسی توركیا برازایەكی فەتحوڵا گوڵەنی دەستگیركرد

‌ فەتحوڵا گوڵەن
هێزەكانی پۆلیسی توركیا ئەمرۆ شەممە برازایەكی فەتحوڵا گوڵەنی لە چوارچێوەی تۆمەتبارانی دۆسیەی كودەتا دەستگیر كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئەناتۆلی ئەمرۆ 23/7 پۆلیسی توركیا، محەمەد سەعید گوڵەن، برازای فەتحوڵا گوڵەن سەرۆكی بزوتنەوەی خزمەتی دەستگیركرد.

بەپێی ئەو هەواڵە هێزەكانی پۆلیس برازاكەی گوڵەنیان لە پارێزگای ئەرزرووم دەستگیركردوە‌و دەربارە كودەتاكەی رۆژی 15/7 لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.



PM:04:36:23/07/2016