گۆڕان بە فەرمی بڕیاریدا
محەمەد تۆفیق ڕەحیم ڕایگەیاند کە گەر دۆخەکە ئاسایی بێتەوە وەزیرەکانیان بە فەرمی لە حکومەت دەکێشنەوە.
به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایگەیاند "پێوست به هیچ كوبوونه‌وه و سه‌ردانێك ناكات بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاوه‌كو بارودۆخ نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 12 ی ئۆكتۆبه‌ر"
به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە" پارتی دیموكراتی كوردستان خۆیان هه‌ڵوێستمان ده‌زانن، كه تا بارودۆخی كوردستان ئاسایی نه‌كرێته‌وه، وه‌ك گۆڕان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به پێویست نازانین.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" كه به هه‌موو لایه‌كیان گوتووه كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ناتوانێت به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت و كه‌س نازانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی چۆن به‌كار ده‌هێنێت و لای كێیه، و وه‌زاره‌ته‌كانیش نه‌یانتوانیووه كاری خۆیان بكه‌ن، بۆیه مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئاكامی نابێت.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌یه و وه‌زیره‌كانیان به فه‌رمی له حكومه‌ت ده‌كێشنه‌وه".
AM:10:50:25/07/2016