یەكێتی‌و گۆڕان 8 پۆست لەنێو خۆیاندا ئاڵوگۆڕ دەكەن

بە پێی رێكەوتنی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان هەشت پۆستی ئیداریی لە پارێزگای سلێمانی لەنێو خۆیاندا ئاڵوگۆڕ پێدەكەن.

لەمبارەیەوە رێكەوت زەكی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە رادیۆی نەوای وتوە "بریتین لە: پارێزگاری سلێمانی و جێگرەكانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەكانی، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكانی، پێكهاتەی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، قائیمقامی هەڵەبجە".

وتیشی: ئەو ئاڵوگۆڕانە بچوكترن لەو رێككەوتنەی ئێستا لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا هەیە و وتی "ئەم رێككەوتنە سیاسییەی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە رێككەوتنیش گەورەترە".



PM:02:13:25/07/2016