بۆچی سنور گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن؟

شەوی ڕابردوو سنور ئالانی ئەکتەر و پێشکەشکار گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و بە گوێرەی زانیارییەکان بەهۆی نەخۆشی حومەی ماڵتاوە بووە.

سنور ئالانی بێژەرەی هەواڵەكانی كوردسات نیوز بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فێركاری دەكرێت و هاوڕێ و هاوكارانیشی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هیوای زوو چاكبونەوەی بۆ دەخوازن، بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش نەخۆشییەکەی سنور حومەی مالتایە..

سەرتیپ بەختیار هاوسەری ئالانی لە پۆستێكیدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە، ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو لەگەڵ سنور لە نەخۆشخانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نوسیوێتی "خودایە شیفای سنورەكەم بەس لای تۆیە.

سنور ئالانی و سەرتیپ بەختیار ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە و لەئێستاشدا پێكەوە بێژەرەی هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.



PM:04:21:26/07/2016