نزیكەی 90 رۆژنامەنوس لەتوركیا دەستگیر دەكرێن

بەتۆمەتی هاوكاریكردن لەگەڵ كودەتاچییەكان‌و لایەنگریكردنی فەتحوڵا گوڵەن بڕیاری دەستگیركردنی 89 رۆژنامەنوسی توركیا دەكرا.

ئەمرۆ داواكاری گشتیی ئه‌سته‌نبوڵ بڕیاری ده‌ستگیركردنی 47 رۆژنامه‌نووسی ی توركیای ده‌ركرد كه‌ تێوه‌گلاون به‌ كوده‌تاكه‌ی 15/7‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی پێشوو داواكاری گشتی ئه‌سته‌نبوڵ بڕیاری ده‌ستگیركردنی 42 رۆژنامه‌نووسی ده‌ركردبوو و له‌ئێستادا كۆی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستگیركراو گه‌یشته‌ 89 رۆژنامه‌نووس.



AM:11:31:27/07/2016