بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە

پاش تەقینەوەكانی ئەمرۆی قامیشلۆ كە زیاتر لە 140 شەهید‌و برینداری لێكەوتەوە بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە پەیامی هاوخەمی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەنێرێت.

پەیامی هاوخەمیی بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەكەی قامیشلو

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە پەلامارە تیرۆریستییەكانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 27ـی 7ـی 2016 بۆ سەر خوشك و براكانمان لە شاری قامیشلوی ڕۆژئاوای كوردستان زۆر دڵتەنگ و خەمناكم كە لە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆر، شەهید و برینداری لێ كەوتووەتەوە .

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی تیرۆریستان دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

پێویستە پارێزگای دهۆك و دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بە هەموو توانایەكیان یارمەتیی لێقەوماوان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەكانی قامیشلو بدەن.

مسعود بارزانی

27ـی 7ـی 2016



PM:12:27:27/07/2016