کۆمپانیایەکی نەوت ٢٤ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بۆ مانگی حوزەیران بڕی ٢٤ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە وەک شایستەی دارایی.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەو بڕەی کە کۆمپانیاکە وەریگرتووە زیاتر لە ٢٠ ملیۆنی شایستەی دارایی مانگانەی کۆمپانیاکە بووە و زیاتر لە ٤ ملیۆنیشی قەرەبووی کۆمپانیاکە بووە.

گەنەڵ ئینێرجی لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق کاردەکات و لە حوزەیرانی ٢٠١٦دا بڕی بەرهەمی ئەو کێڵگەیە ڕۆژانە ٦٢ هەزار و ٩٧٩ بەرمیل بوو.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر و لە مانگی ئازاردا وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە کۆمپانیای نەوتی گەنەڵ ئینێرجی پاش تۆمارکردنی ڕاپۆرتی دارایی لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق گەورەترین زیانی خۆیی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندوە.




PM:12:27:28/07/2016