ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هاوسەرگیری چوارەمی کرد

ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ جاری چوارەم لە ژیانیدا هاوسەرگیری کرد و جیاوازی تەمەنی خۆی و هاوسەرە نوێکەشی زیاتر لە ٢٥ ساڵە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە پێشتر وەزیرش بووە، هاوسەرگیری کرد و لەگەڵ کچێکدا کە جیاوازی تەمەنیان زیاتر ٢٥ ساڵە.

سپی زانیویەتی کە ئەو ئەندام پێشووەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە ئێستا هاوسەرگیری چوارەمی کردووە، لە سێ هاوسەرەکەی پێشتری جیابووەتەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە جیاوازی تەمەنی نێوان ئەو و هاوسەرە نوێکەیەتی.

لە دوای ڕاپەڕینەوە ژمارەیەک بەرپرسی سیاسیی نێو حزبە سیاسییەکان بۆ چەندین جار هاوسەرگیری نوێیان کردەوە و زۆرینەشیان لەو هاوسەرانەیان جیابوونەوە کە لە سەردەمی شاخ لەگەڵیاندا بوون و دواتر هاوسەرگیریان لەگەڵ کچێکی گەنجدا کرد.

لە ماوەی ڕابردووشدا هاوسەرگیری دوو مامۆستای زانکۆ و پەیمانگا و مامۆستای ئاینی لەگەڵ کچانی لاودا کە جیاوازی تەمەنیان لەگەڵیاندا زۆر بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاردانەوەی لێکەوتەوە.



PM:01:12:28/07/2016