مەلایەکی ٦٠ ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی شەش ساڵ کرد
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە مەلایەکی ئەفغانی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی شەش ساڵ کردووە و وتویەتی دایک و باوکی ئەو منداڵەیان وەک دیاری داوەتێ.
ئەو ئاژانسە ئاشكرایكردووە، مەلا سەید محەمەد كەریمیان بەند كردووە كە تەمەنی 60 ساڵە و وتوویەتی "كچه‌كه‌م به دیاری ده‌ستكه‌وت و هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ كرد تا بتوانم بایه‌خی پێبده‌م و به‌خێوی بكه‌م".
وتوشیەتی "دایكی و باوكه‌كه كچه‌كه‌یان پێدام و وتیان هه‌ركاتێك ویستت بیبه بۆ خۆت، منیش دام به برازاكه‌مك به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك بۆی گه‌ڕاندمه‌وه".
پۆلیسی شاری غور ڕایگەیاند دایک و باوکی ئەو کچە دەڵێن ئەو پیاوە منداڵەکەیانی فڕاندووە نەک وەک دیاری دابێتی پێیان.
PM:12:08:30/07/2016