پێشمەرگە دێرینەکان لە سلێمانی شەقامی سالمیان داخست

پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان دەکەن و شەقامی سالمیان داخست. 

لەبەیانی ئەمڕۆوە ٧/٣١ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەردەم بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەو تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامەو شەقامی سەرەکی سلمیان بۆ ماوەیەک داخست.

ئەو پێشمەرگە دێرینانە کە لەم ساڵدا تەنها سێ مووچەیان وەرگرتووە، دوای بینینی بەرپرسانی یەکێتی دەکەن و خەرجکردنی مووچەکانیان.

هەفتەی رابردووش هاوشێوەی ئەمرۆ پێشمەرگە دێرینەکان بەهەمان ئامانج خۆپیشاندانیان سازکرد.




AM:10:56:31/07/2016