فرۆكەیەكی پڕ چەكی روسیا گەیشتە هەولێر
حكومەتی روسیا لە چوارچێوەی یارمەتییەكانی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەمرۆ فرۆكەیەكی دیكەی چەكو تەقەمەنی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سپی رایگەیاند ئەمرۆ لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە وەجبەیەكی دیكەی چەكو تەقەمەنی لەلایەن حكومەتی روسیاوە رەوانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا.
لە سەرەتای شەری داعشەوە ئەمە چوارەمین جارە حكومەتی روسیا بە چەكو كەرەسەی سەربازیی هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.
PM:02:22:31/07/2016