تا ئێستا ساغنەبۆتەوە کێ بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانە


هەرچەندە شەوی رابردوو حکومەت بە پێچەوانەی مەکتەبی سیاسیەوە سووربوو لەسەر ئاڵوگٶڕکردن لەنێوان بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و چەمچەماڵ، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان دەوامی فەرمیان کرد.

لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د کە سەر بەباڵی هێرۆ ئیبراهیم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە "  ئه‌مڕۆ ئەو وه‌كو به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی نوێی گه‌رمیان  ده‌ست به‌كاربووه‌, به‌وته‌ی خۆی  کە بە ماڵپەڕی سنور میدیای راگەیاندووە " نووسراوی ده‌ست به‌كاربوونه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئاسایشی گشتی كردوه‌ ".

بەڵام بە پێچەوانەی ئەمەوە، عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د ئەمڕۆش وەک بەڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گەرمیان لە کارەکەی به‌رده‌و ام بووەو تاوه‌كو كاتژمێر 2:40 خوله‌ك ده‌وامی كردوه‌ وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان.

ماوەیەکە یەکێتی دەیەوێت جێگۆڕکێ لە ئاسایشی گەرمیان و چەمچەماڵ، ئاسایشی را نیەو کۆیەدا بکات و بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانیش بگٶڕێت، هەرچی باڵی  کۆسرەت رەسوڵ و باڵە سەربازییەکەی یەکێتییە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێت هەموو گۆڕانکاریەکان پێکەوە بکرێت، یان نەکرێت، بەڵام باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەمڕۆ هەوڵیدا جێگۆڕکێ بە ئاسایشی نێوان گەرمیان و چەمچەماڵ بکات، هەرچەندە دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتنە هیچ بڕیارێک و دوایان خست، بەڵام قوباد تاڵەبانی وەک حکومەت سووربوو لە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە.



PM:05:18:31/07/2016