ئەبوبەکر هەڵەدنی شەوان چی بۆ خێزانەکەی دەکات؟

ئەبوبەکر هەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا نهێنییەکانی ژیانی ئاشکرا دەکات.

ئەبوبەکر هەڵەدنی باس لەوە دەکات کە زۆر کات نوێژەکانی بیردەچێت و ئاماژەشبەوە دەکەن کە منداڵەکانی و هاوسەرەکەی زۆر ڕەخنەی لێ دەگرن کە بەردەوام ئەو سەرقاڵی سیاسەتە و کاتی بۆ ئەوان نییە، و دەڵێت جاری وا هەبووە ٤٢ شەو لە ماڵ نەبووە.

ئەو نایشارێتەوە زۆر حەزی لە یاری دۆمینەیە و دەڵێت ئەگەر حەرام نەبوایە و حەڵاڵ بوایە هەموو ڕۆژێک یاری دۆمینەی دەکرد.

هەڵەدنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری متمانە باس لەوە دەکات کە بەسوتفە هاوسەرگیری کردووە و ئێستا خاوەنی دوو کچ و کوڕێکە هەروەها باس لەوەش دەکات  کە شەوانە گۆرانی بۆ هاوسەرەکەی دەڵێت.

سەبارەت بەوەی بە چ سەرکردەیەک سەرسامە، ئەو دەڵێت بە سەڵاحەدین بەهادین و قاسملو و تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و ئەحمەدی موفتی زادە سەرسامە.

دوو ڕووداو لە بیری ئەو ناچێتەوە ئەوەیش ڕووداوی ئەنفال و ٣١ی ئابە.
سەبارەت بەوەی چەند کچ ڕەفزیان داوەتێ دەڵێت چوار کچ ڕەفزیان داوەتێ بەڵام خۆشەویستی نەکردووە.



PM:06:14:31/07/2016