میدیاکان
بڵاویانکردووەتەوە کە چەند پسپۆرێک گەیشتوونەتە ئەوەی کە خواردنی مۆز و هێلکە
دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیار لە ناو گەدە، بەڵام ئەمە بۆ هەموو کەس ڕاست نییە.
پیزیشکەکان
ئاماژەیان بەوە کردووە خواردنی مۆز و هێلکە بەیەکەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی
نەخۆشی هەستیاری و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ئاستی هەستیارییەکە دەگۆڕێت بەڵام
نابێتە هۆی ژەهراووی بوونی گەدە.
پزیشکەکان دەڵێن دەرکەوتنی نیشانەکانی ھەستیاری پێستیش لە
ئەنجامی خواردنی ھێلکە و مۆز تەنھا سووربوونەوەی پێستە و خورانیەتی لەگەڵ
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە لەشدا، بۆیە پێویستە لەو کاتەدا سەردانی پزیشک بکەن بۆ
وەرگرتنی چارەسەر.