حكومەت لەسەر داخستنی قوتابخانەكانی گوڵەن لەهەرێم هەڵویستی خۆی راگەیاند

سەبارەت بە داواكارییەكی حكومەتی توركیا بۆ داخستنی قوتابخانەكانی سەر بە فەتحوڵا گوڵەن لەهەرێمی كوردستان، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لێدوانێكی بڵاوكردەوە.

لەپاش كودەتا شكستخواردوەكەی 15/7‌و دەستگیركردنی هەزاران كەس لە توركیا‌و تۆمەتباركردنی فەتحوڵا گوڵەن بەو كودەتایە، حكومەتی ئەنكەرە داوای لە وڵاتان كرد قوتابخانەكانی سەر بە فەتحوڵا گوڵەن دابخەن.

له‌باره‌ی داخستنی قوتابخانه‌كانی سه‌ربه‌ گوله‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌ت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران له‌سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه‌یه‌‌و ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییه‌ك هه‌بێت له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین".



PM:01:44:01/08/2016