گۆڕان کەسێکی دیکە بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئامادە دەکات

بزووتنەوەی گۆڕان هەڤاڵ ئەبوبەکر ناکات بە پارێزگاری سلێمانی و سەردار قادر کە ئێستا جێگری پارێزگارە بۆ ئەو پۆستە ئامادە دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند ماوەیەکە گۆڕان سەردار قادر ئامادە دەکات بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی کە پێویستە ناوەڕاستی ئەم مانگە بدرێت بزووتنەوەی گۆڕان.

بەپێی زانیارییەکانی سپی دوو هۆکار لەپشت پێنەدانی ئەو پۆستەوەن بە هەڤاڵ ئەبوبەکر، لەلایەکەوە تێبینییەکانی یەکێتی لەسەر هەڤاڵ ئەبوبەکر و دووەمیشیان دەستنیشانکردنی هەڤاڵ ئەبوبەکر بە پارێزگار پێویستی بە موسادەقەکردنی سەرۆکی هەرێم هەیە، کەلەم دۆخەدا دەچێتە بەردەم بارزانی.

بە پێی ئەو زانیاریانە سەردار قادر کە ئێستا پۆستی جێگری پارێزگاری بە وەکالەت دەکرێت بە پارێزگاری سلێمانی و ناوبراو لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک جموجوڵی سیاسی لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە.

ڕێکەوت زەکی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەو زانیاریانەی بۆ سپی پشتڕاست کردەوە.



PM:04:04:02/08/2016