ڕاهێنەری نوێی ئەرجەنتین سەردانی بەرشەلۆنە دەکات



یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بەرەسمی ڕاهێنەری نوێی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە شوێنی تاتا مارتینیۆ دیاری کرد.

دوای دۆرانی کۆپا ئەمریکا ئەرجەنتین بێ ڕاهێنەرەو ئەمڕۆ سێشەممە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە 'ئیدگاردۆ باۆزای وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دیاری کرد.

رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردەوە باۆزا سەفەری شاری بەرشەلۆنە دەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر میسی ڕازی بکات بگەرێتەوە بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە ئەو یاریزانە دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا توشی دۆران هاتن ، بڕیاری دا چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەکاتەوە.
باۆزا تەمەنی ٥٨ ساڵەو پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە.

PM:08:20:02/08/2016