به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان: لابردنم بۆ شكاندنی شكۆی منە‌و له پێناو گێرانه‌وه‌ی شكۆدا هه‌موو قوربانیه‌ك دەده‌م
دانانی بەڕێوەبەرێكی نوێ لەئاسایشی گەرمیان زیاتر قوڵ دەبێتەوە‌و بەڕێوەبەری ئێستا سەبارەت بە پێداگریی مانەوە لەو پۆستە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
عه‌مید عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی ناردوە دەڵێت "لێره‌وه ده‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌مه‌وه كه من پۆست په‌رست نیم و پۆستم به لاوه گرنگ نیه ، ئه‌گه‌ر پۆستم به‌لاوه گرنگ بوایه له‌پێشه‌وه‌ی كارمه‌نده ماندوو نه‌ناسه‌كانی ئاسایشه‌وه نه‌ده‌بووم له‌شه‌ری داعش دا كه خه‌ڵكی گه‌رمیان شایه‌تی داستانی تێكشكاندنی داعشن له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه له‌سنوری جه‌له‌ولا".
هەروەها دەنوسێت " ئه‌وه‌ی بۆ من جێی نیگه‌رانی یه و وایكردووه سور بم له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له پۆسته‌كه‌م شێوازی ده‌ركردنی فه‌رمانی گۆڕینمه ، كه له‌پای 30 ساڵ خزمه‌ت و شه‌و نخونی و پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان ، كه‌چی به‌و شێوه‌یه پاداشته‌كه‌م دراوه‌ته‌وه كه بێ ئاگاداری خۆم و كاتێك بریاری له‌سه‌ر كار لابردنم ده‌ربكرێت خۆم به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بم".
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی ئاسایش بوه‌ته باس و خواسی زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه یه‌كێك له‌و به‌رێوه‌به‌رانه به‌نده‌یه ، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم رای گشتی له مه‌سه‌له‌كه ئاگادار بكه‌مه‌وه تا به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان و ته‌نانه‌ت كوردستانیش ئاگاداری مێژوی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌من ، كه جگه له‌وه‌ی خۆم له پێناوی كوردایه‌تی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ناو گرتوخانه‌كانی رژێمی به‌عسم هه‌مووی بینیوه و بنه‌ماڵه‌كه‌شم له‌رابردوودا ده‌ربه‌ده‌ری به‌شیان بووه ، كوڕی شه‌هید محه‌مه‌دی شاسواریشم كه یه‌كه‌م شه‌هیدی سه‌ر بڕدراوی كوردستان و رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لاله ، كه دوای سێ رۆژ و له‌به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن نۆكه‌رانی به‌عسه‌وه سه‌ره‌كه‌ی درایه‌وه ده‌ستی مامم.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌مه‌وه كه من پۆست په‌رست نیم و پۆستم به لاوه گرنگ نیه ، ئه‌گه‌ر پۆستم به‌لاوه گرنگ بوایه له‌پێشه‌وه‌ی كارمه‌نده ماندوو نه‌ناسه‌كانی ئاسایشه‌وه نه‌ده‌بووم له‌شه‌ری داعش دا كه خه‌ڵكی گه‌رمیان شایه‌تی داستانی تێكشكاندنی داعشن له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه له‌سنوری جه‌له‌ولا.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێی نیگه‌رانی یه و وایكردووه سور بم له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له پۆسته‌كه‌م شێوازی ده‌ركردنی فه‌رمانی گۆڕینمه ، كه له‌پای 30 ساڵ خزمه‌ت و شه‌و نخونی و پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان ، كه‌چی به‌و شێوه‌یه پاداشته‌كه‌م دراوه‌ته‌وه كه بێ ئاگاداری خۆم و كاتێك بریاری له‌سه‌ر كار لابردنم ده‌ربكرێت خۆم به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بم .
ئینجا له‌هه‌مووی ناخۆشتر و قورس‌تر بریاری گواستنه‌وه‌ی له ئیداره‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو گه‌رمیانه‌وه بدرێت بۆ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ كه پێشتر یارێده‌ده‌رێتیه‌كی سه‌ربه خۆم بووه ، كه پێموایه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ شكاندنی شكۆی به‌نده وه‌كو ئه‌ندامێكی خێزانێكی قوربانیده‌ر و شۆرشگێر و قابیلی قه‌بوڵ نیه و ، له پێناو گێرانه‌وه‌ی شكۆدا ئاماده‌م هه‌موو قوربانیه‌ك بده‌م.
بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم كێشه‌ی من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كوتله و كوتله‌كاری و باڵ باڵێنه‌وه و نیه و ، په‌یوه‌ندیشی به‌وه‌وه نیه كه پۆسته‌كه‌م به‌لاوه گرنگ بێت ، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌م كاره هه‌وڵی شكاندنی شكۆمانه و ئێمه‌ش به‌رگریمان له‌شكۆی خۆمان كردووه ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی رێز له خه‌بات و شه‌و نخونیه‌كانم بگیرایه جێهێشتنی پۆستم له‌هه‌موو شتێ لا ئاسایی تره.
عه‌مید عه‌لی شه‌هید محه‌مه‌د/ به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان
PM:03:28:03/08/2016