لە ٩٠% شاری منبەج ئازاد کرا
لە رۆژی ٦٥ هێرشی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ سەر چەکدارانی داعش لە شاری منبەج، ئەو هێزانە توانیان لە ٩٠% شارەکە ئازاد بکەن.
ئاژانسی هەواری نزیک پەیەدە، بەیانی ئەمڕۆ بلآویکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکراتی توانیویانە لە ٩٠% گەڕەکەکانی شاری منبەج ئازاد بکەن.
بەپێی ئەو هەواڵە، هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە هەموو لایەکەوە سەنگەرەکانی بەرگری داعشیان لە ناو شار و لە گوندەکانی دەوری شار شکاندووەو تەنها لە ١٠% ئەو شارە بەدەست داعشەوە ماوە.
دوای ئازادکردنی گەڕەکەکانی " دوار بتە، شێخ عەقیل" ئێستا شەڕ بەقورسی لە ناو سەنتەری شارەکە بەردەوامە.
بەئازادکردنی شاری منبەج تەنها پانتایەکی کەم دەمێنیت لەناوچەی " باب" لەنێوان پێکگەیشتنی ناوچەکانی رۆژئاوا بە شاری کوردنشینی عفرینەوە.
AM:11:41:05/08/2016